عێراق ژماره‌یه‌ك بیانی دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق ژماره‌یه‌ك بیانی دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكاتەوە

بەهۆی نەبونی مەرجی نیشتەجێبون لە عیراق نزیكەی 300 بیانی دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نشینگەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی سەرپێچی لەیاسای نشینگەی عیراق 272 كەسی بیانیان دەستگیر كردوەو رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكرێنەوە.

راشیانگەیاند، ئەو بیانیانە رەگەزنامەی جیاوازی وڵاتیان هەیە هۆكاری ناردنەوەیان سەرپێچیكردنیانە لە یاسای نیشتەجێبونی بیانی لەخاكی عیراقدا.

ئه‌وه‌ش هاتووە، هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانیان بەردەوامن لە دەستگیركردنی ئەو بیانیانەی كارتی نشینگەیان نوێ نەكردۆتەوەو سەرپێچی دەكەن، داواشی لە هاووڵاتیان كردوە هەر سەرپێچیەكیان هەست پێكرد ئاگاداریان بكەنەو، چونكە خزمەتە بە بەرژەوەندی گشتی.

 

هه‌واڵی گرنگ