كوردی‌و
وابڕیارە ئەمڕۆ دووەمین کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دەستوریبوونی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25-1-2022 دووەمین کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دەستوریی بوونی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە ھەردوو پەرلەمانتار "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" سەبارەت بە نادەستوریبوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریانکردووە.
لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵیشدا کە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، "باسم خەشان" رایگەیاند بەڵگەی پێویستیان پێشکەش کردووە کە نادەستوریی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەلمێنێت.
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئێستا ته‌ماشای دوو سكاڵای تر ده‌كات له‌باره‌ی ناده‌ستوریبوونی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان عێراق،ئه‌م دوو سكاڵا نوێیه له‌لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێشكه‌ش كراون كه بریتین له هه‌ریه‌كه له (عالیه نسه‌یف)و (عه‌توان عه‌توانی).
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی بریاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵاكانی (مه‌حمود مه‌شهدانی) و (باسم خه‌شان) رابگه‌یه‌نێت.
جێگەی باسە، رۆژی یەکشەممە 9-1-2022، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمیدا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەددومی بە سەرۆکی پەرلەمان، هەڵبژارد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی تەمەن لەهۆش خۆی چوو و کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی خالید دەڕاجی، دووەم بە تەمەنترین ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمان، تەواو کرا.