كوردیو
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کهشناسیی ، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە دەبێت، لە سلێمانی 9 پله، هەڵەبجە 10 پلە، دهۆک 10 پله و کەرکوک 16 پلە دەبێت.
هاوكات سبەینێ چوارشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 10 پلە،هەڵەبجە 11 پلە، دهۆک 11 پله و کەرکوکیش 17 پله دەبێت.
كەشناسی ڕاشیگەیاندووە،لە کاتی بوونی نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانی ناوچەکەمان ئەگەری پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکی کەم، پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات,بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بە بەراوورد بە چەند ڕۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە بەم شێوەی خوارەوە لە سەنتەری پارێزگاکان :
هەولێر نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ 1- پلەی سیلیزی
دهۆک نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ 3 پلەی سیلیزی
کرکووک نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ 2 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ 1- پلەی سیلیزی