ئاڵۆزییەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووە هۆی جارێكی تر بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.
هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی شەپۆڵی سەرماو ئۆمیكرۆن و خواستی سەر نەوت، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی نەوت بەرز بوویەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (86) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (84) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.