پەرلەمانتارێك: هەڵاتنی چەكدارانی داعش پلانێكە دژی عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: هەڵاتنی چەكدارانی داعش پلانێكە دژی عێراق


دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری بەندیخانەیەكی گەورەیاندا لەشاری حەسەكەی سوریا، لەئێستادا باس لەوە دەكرێت هەڵاتنی چەكدارانی داعش پلانێكە دژی عێراق جێبەجێ دەكرێت.

عارف عبدالجلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا عێراقیەكانی ڕاگەیاند: ئەوەی بینیمان لەبارەی هەڵاتنی چەكدارانی داعش بۆ عێراق جێگەی مەترسی و هەڵوێستە وەرگرتنە لەسەری و هەڵاتنی چەكدارانی داعش لە حەسەكە پلانی ئەمریكایە دژی عێراق.

جێگەی باسە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری بەندیخانەیەكی گەورەیاندا لەشاری حەسەكەی سوریاداو ئەو بەندیخانەیەی پەلامار دراوە ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعشی تێدایە و دواتر هێزەكانی عێراق بۆ هەر ئەگەرێكی لەناكاو خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ