كوردیو
جارێکی دیکە بڕیاردان لەبارەی راگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دواخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25-1-2022،دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاردان لهسهر داوای یاسایی دوو پهرلهمانتاری چوارچێوهی ههماههنگی ( عالیه نصیف و عهتوان عهتوانی) له بارهی دهستووریبوونی یهكهم دانیشتنی پهرلهمانی عێراق بۆ 1_2-2022 دواخست.
جێگەی باسە،کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەهۆی سکاڵای هەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحموود مەشهەدانی، ڕاگیراوە،ئەو دوو پەرلەمانتارە پێیان وایە لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، سەرپێچیی یاسایی و دەستووری کراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەکشەممە 9-1-2022، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمیدا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەددومی بە سەرۆکی پەرلەمان، هەڵبژارد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی تەمەن لەهۆش خۆی چوو و کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی خالید دەڕاجی، دووەم بە تەمەنترین ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمان، تەواو کرا.