كوردی‌و
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،"سلێمانى كه‌مترین بڕه كاره‌باى نیشتیمانى پێده‌درێت به‌راورد به هه‌ولێر و دهۆك".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،"تێکڕای کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەم مانگەدا ھەتا 23ى ئه‌م مانگه له ھەولێر (11:17) كاتژمێر كاره‌با دراوه و له دهۆكیش به‌تێكڕا (10) كاتژمێر، به‌ڵام سلێمانى ته‌نها (8) كاتژمێر".
ئاماژەی بەوەشداوە،"کە دەڵێن تێکڕای دھۆک 10 کاتژمێرە، ئەمە بۆ یەک ڕۆژ نیە تێکڕای 23 ڕۆژە دەکرێ ڕۆژێک کەم و ڕۆژێک زیاد و بۆ یەک ماڵ و یەک گەڕەکیش نیە بۆ کۆی پارێزگاکەیە، بۆ ھەولێر و سلێمانیش ھەمان شتە، تێكڕای پارێزگا و موعدەلی 23 ڕۆژە".
ئاشكراشیكردووە كە ،"ئەو ئامارە لە ناوەندەکانی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵ وەرگیراوە".