راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی (ئین سینا)ی بەغداد بۆ (مەحمود مەشھەدانی) سەرۆکی تەمەنی کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمان بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە لە یەکەم پشکنیندا دوای لێدانی لەناو پەرلەمان و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، مەشھەدانی زۆر بە ئاگا نەبووە، بەڵام دۆخی جێگیر بووە.
جێھێشتنی کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمان لەلایەن مەشھەدانییەوەو بردنی بۆ نەخۆشخانە بوە هۆی ئەوەی كە دانیشتنەكە پەكی بكەوێت و گومان بكەوێتە سەر شەرعیەتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق.