دادگای دەستوریی سكاڵاكانی باسم خەشان و مەحمود مەشهەدانی رەتكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دادگای دەستوریی سكاڵاكانی باسم خەشان و مەحمود مەشهەدانی رەتكردەوە

دادگای دەستوریی سكاڵاكانی خەشان و مەشهەدانی رەتكردەوە و دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەستبەكاردەبێتەوە
 
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڕیارەكانی تانەی لێی نادرێت سكاڵاكانی سەر دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی رەتكردەوە.

هەردوو سكاڵاكە لەلایەن مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی تەمەن‌و باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆوە پێشكەش كرابوون.

ئەمڕۆ لە دانیشتنی دووەمدا دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی هەردوو سكاڵاكەو هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی راگرتنی كاتی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و رایگەیاند دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی نادەستوریی نەبووە.

بەگوێرەی ئەم بڕیارەی دادگا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەستبەكارەكانیان دەكەنەوەو لە پێشینەترین كاریشیان هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق كە بە گوێرەی وادە دەستورییەكان دەبێت تا هەشتی شوبات ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ