رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: بەرەو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەڕۆین و هێشتا دەرگامان واڵایە بۆ ئەوانەی گومانی باشیان پێدەبەین.
لە تویتێكدا موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر نوسیویەتی: جارێکی تر دادگای عێراقیی پاکێتی و سەربەخۆیی خۆی و ملکەچ نەبونی بۆ فشارەکان سەلماند.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەرەو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەڕۆین و هێشتا دەرگامان واڵایە بۆ ئەوانەی گومانی باشیان پێدەبەین، دەشڵێت: هەموان وەک برامان دەمێننەوە ئۆپۆزسیۆن بون هەڵبژێرن یان بایکۆت بکەن.