جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی پشووی خوێندن و لە 31ی مانگ خوێندن دەستپێدەکاتەوە،
سێشەممە 25 ی كانونی دووهمی 2022 عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە لە 31ی مانگدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی پشوو کە بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە ڕاگەیەنرابوو."
ئاماژهی بهوهش كرد، "دوو تاقیکردنەوەی خوێندکاران ماون، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو ئەو دوو تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدەن و دواتر ڕاستەوخۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات، بەشێک لە خوێندکارانیش کە تاقیکردنەوەیەکی دیکەیان نەکردووە دەتوانن تاقیکردنەوەکە بکەن."
عومەر محەمەد ئهوهشی خستهروو، "تاوەکو پشووەکانی مانگی 3 هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی پشوو یاخود ڕاگرتنی دەوام، قەرەبووی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووش دەکرێتەوە کە کراوەتە پشوو."