شهرازایهكی بواری كهشناسی ئاشكرایدهكات ،بەهۆی کاریگەری ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و هاتنەوەی بارستە هەوایەکی سارد،شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه.
ئهمرۆ سێ شهممه 25 ی كانونی دووهمی 2022 محهمهد كهلاری شهرهزای بواری كهشناسی ئاشكرایدهكات، لەدرەنگانێکی شەووی چوارشەمە لەسەر پێنجشەمە هەورەکان چڕ دەبنەوە و لەسنووری سلێمانی و ڕاپەڕین و ڕانیە و پێنجوێن و هەڵەبجە و گەرمیان بارانبارین دەست پێدەکات بەشێوەی لاواز بۆ مام ناوەند ، لە بەرەبەیانی پێنجشەمە هەورەکان بەتەواوی دەگەنە ناوچەکان و بارانبارین بەشێوەی سەرانسەری دەست پێدەکات بەشێوەی ناوبەناوی مامناوەند ، هەندێک جار ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ هەیە بەتایبەتیش سنوری دەوروبەری هەولێر و ڕانیە و سۆران و ناوچەکانی دەوروبەریان هەربۆیە دورنیە لافاوو دروست ببێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه ،بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو تاکوو درەنگانی شەووی پێنجشەمە بەردەوامە پاشان لەڕۆژی هەینی لاوز دەبێت،و ڕۆژی شەمە کۆتای پێدێت .
محهمهد كهلاری پێشبینیهكانی ڕێژەی بارانبارینی لەسەرەتای شەپۆلەکەوه تاکۆتای بەم شێوەیە نوسیوه :
هەولێر / 10 بۆ 15 ملم
سلێمانی / 9 بـۆ 30 ملم
دهۆکــــ / 10 بۆ 20 ملم
کەرکوڪ / 5 بۆ 10 ملم
هەڵەبجه / 10 بۆ 25 ملم
ئیدارەی گەرمیان / 2 بۆ 7 ملم
ئیدارەی سۆران / 25 بۆ 30 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین / 30 بۆ 45 ملم
شارهزایهكهی بوار كهشناسی پێشبینی ئهوهشی كردووه، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی قوتبی و تێکەڵبونی بەشەپۆلەکەوه پێشبینی دەکەین بەفربارین لەشەوی چوارشەمە لەسەر پێنجشەمە لەبەرزی 1160 مەترەوە بەفربارین دەست پێبکات واتا لەسنوری ناوچە شاخاویەکان و ئەوو ناوچانەی دەکەونە دامێنی چیاکان ، لەئێوارەی پێنجشەمە تا نزیک نیوەڕۆی هەینی بەفربارین دادەبەزێتە بەشێک لەسەنتەری شارەکان و لەبەرزی 800 مەترەوە بەفربارین دەست پێدەکات لەم شوێنانە ئەگەری بەفر بارین هەیە ( سلێمانی ، هەڵەبجە ، پێنجوێن ، قەڵادزێ ، کۆیه ، باڵەکایەتی ، سۆران ، پیرمام ، مێرگەسۆر ، شارەزور ، سەیدسادق ، سەنگاوو ، قەرەداغ ، گرپجنە ، پیرەمەگروون ، ڕانیە ، هیران ، شیلادزێ ، ئامێدی ، بارزان ، بامەڕنێ ، ماوەت ، چوارتا ، بناری بەمۆ ، سەنگاوو ) لەگەڵ سەرجەم ناوچەشاخاویەکان ، ڕێژەی بەفر بارینەکەش لەنێوان 2 سم دەستپێدەکات تاکوو 35 سم
له كۆتایدا شارهزایهكهی بواری كهشناسی ئهوهشی خستۆتهڕوو، بەهۆی دوبارە هاتنەوەی بارستەهەوای ساردەوە پێشبینی دەکەین لەسبەی شەوەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 6 بۆ 8 پلە نزم بێتەوە و شەختە و بەستن ڕوبدات ،