فایزەرو بایۆنتیك تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە ئۆمیکرۆنی دەستپێکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فایزەرو بایۆنتیك تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە ئۆمیکرۆنی دەستپێکرد

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگەیاند، تاقیکردنەوەی تایبەت بە ڤاکسینی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیان دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی كانونی دووه‌می 2022 هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگه‌یاند،تاقیکردنەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتی و ئاستی وەڵامدانەوەی بەرگریی دروستبوو لە ڤاکسینەکەوە دەکات، وەک زنجیرەی یەکەم و ژەمە زیادەکان، لە تاقیکردنەوەکەدا هەزار و 420 کەس کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 50 ساڵدایە بەشدارییانکردووە.

هەردوو کۆمپانیاكه‌ توێژینەوەکەی بۆ سێ کۆمەڵە دابەشكردووە به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:

کۆمەڵەی یەکەمی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە دوو ژەمیان لە ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا پێدراوە بەرلە 90 بۆ 180 ڕۆژ لە تاقیکردنەوەکە، دواتر بە ژەمێکی ڤاکسینەکەی ئۆمیکرۆن دەکوترێن.

کۆمەڵەی دووەمی تاقیکردنەوەکە سێ ژەمی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنایان پێدراوە بەر لە 90 بۆ 180 ڕۆژ و دواتر ژەمێک یان دوو ژەمی ڤاکسینی ئۆمیکرۆنیان پێدەدرێت.

کۆمەڵەی سێیەم هیچ ژەمێکی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پینادرێت و تەنها سێ ژەمی ڤاکسینی ئۆمیکرۆنیان پێدەدرێت.

توێژینەوە ئەنجامدراوەکانی پیش ئێستا بەردەوامن لەسەر جەختکردنەوە لەوەی ژەمە زیادەکانی ڤاکسین دەتوانن ئاستێکی باڵاتری بەرگری لەجەستەدا دروستبکەن بەرامبەر نیسانە توندەکانی ئۆمیکرۆن، لەگەڵ ئەوەشدا کاسرین یانس جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر دەڵێت، پیویستمان بە ڤاکسینێکە بنەبڕکەربێت بۆ ئۆمیکرۆن و هەر گۆڕاوێکی بەهێزی دیکە.

 

هه‌واڵی گرنگ