وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 497 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بۆ زانینی دوایین هه‌واڵ و پێشهاته‌كان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كوردی‌و بكه...
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 25 ی كانونی دووه‌می 2022 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 6 هه‌زار و 693 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 497 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون 240 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.