ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌درێته هاوڵاتیان كێشه‌ی زۆر بۆ ته‌ندروستی دروست ده‌كات.
علی حمه‌ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌و نه‌وته سپیه‌ی له‌ماڵاندا به‌كارده‌هێنرێ به‌شی هه‌ره زۆری زۆر خراپه، چونكه ماده‌ی ژه‌هراوی تێدایه.
هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌وتانه‌ی ڕه‌نگی زه‌رده زۆر مه‌ترسیداره و دوو مادده‌ی تێدایه (ئیرۆماتیك و كبریت) ئاگادار بن غازێكی زۆر زۆر ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات :ئه‌و مادانه ژه‌هراوین ڕه‌نگی ئێستا له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان دیاری نه‌دات، به‌ڵام بۆ بۆری هه‌ناسه و سییه‌كانی زه‌ره‌ری زۆر زۆر لێده‌دات له‌داهاتوودا.