كۆریای باكوور دوو مووشەكی دیكەی تاقیكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆریای باكوور دوو مووشەكی دیكەی تاقیكردەوە

 

 

سوپای كۆریای باشوور ڕایگەیاند، كۆریای باكوور دوو موشەكی كرۆزی هەڵداوە، ئەمەش پێنجەمین تاقیكردنەوەی موشەكی پیۆنگ یانگە لەم ساڵدا.

دەزگای هەواڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا موشەكەكان لەناو وڵاتەكەوە هەڵدراون و لە دەریای بەردەم كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كۆریادا كەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای كۆریای باشوور لە نامەیەكدا تاقیكردنەوە موشەكییەكەی كۆریای باكووری پشتڕاستكردەوەو وتی : بەرپرسانی وڵاتەكە هێشتا شیكارییەكی ورد بۆ تاقیكردنەوە موشەكییەكە دەكەن.

تاوەكو ئێستا لەم ساڵدا كۆریای باكوور لە پێنج تاقیكردنەوەدا هەشت مووشەكی تاقیكردۆتەوە، هەفتەی ڕابردوو پیۆنگ یانگ هەڕەشەی ئەوەیكرد دووبارە دەستدەكاتەوە بە تاقیكردنەوە ناوەكی و موشەكە كیشوەربڕەكانی.

بەپێی زنجیرەیەك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆریای باكوور قەدەغەكراوە لەسەری هیچ چاڵاكییەكی موشەكی باڵیستیكی ئەنجام بدات، بەڵام بڕیارەكان تاقیكردنەوەی موشەكی كرۆز ناگرنەوە.

لەمدواییانەدا كۆریای باكوور ناڕەزایی دەربڕیوە سەبارەت بەوەی وەكو خۆی دەڵێت، سیاسەتە دوژمنكارییەكەی ئەمریكا بەرامبەر وڵاتەكە، بەدیاریكراویش دژایەتی هاریكارییە سەربازییەكانی نێوان كۆریای باشوورو ئەمریكا دەكات.

ئەمریكا نزیكەی (28,000) سەربازی لە كۆریای باشوور هەیە، ئەوەش پاشماوەی جەنگەكەی ساڵی (1950) ی كۆریایە كە لەڕێی ئاگربەستەوە ڕاگیراو تاوەكو ئێستا پەیماننامەیەكی ئاشتی واژۆ نەكراوە.

بەڕێوبەرایەتیەكەی سەرۆكی ئەمریكا (جۆو بایدن) بە ئاشكرا ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆریای باكوورداو بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختیش.

 

هه‌واڵی گرنگ