نوێنه‌ری روسیا له نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا پێگەی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئیدلب لە باکوری سوریا بەهێز دەکات.
لەمبارەیەوە نوێنه‌ری روسیا له نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێستا كه سورییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش له ئیدلب وەک قەڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن، دیپلۆماسیەتی ئەمریکا لە ڕاستیدا پشتگیری چەکداران دەکات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ هەوڵێک نیە بۆ رێگریكردن له دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی برینەکانی هاوڵاتیان له ئیدلب، وەک ئەوەی داعش ئەلتەرناتیڤێک بن بۆ حکومەتی دیمەشق".
هاوكات نوێنه‌ری روسیا له نەتەوە یەکگرتوەکان، ئه‌مریكای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه "نەک تەنها ناوچەی ئەلتەنف، بەڵکو تەواوی ناوچەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر دەکات" ،ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویستە واشنتن لەو ناوچانە بکشێتەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی داگیری دەکات و بۆ دیمەشقی بگه‌ڕێنێته‌وه، واز لە تاڵان‌کردنی ئەو خاکە بەپیتانەی وڵاته‌كه بهێنێت كه ئێستا کاروانی بارهەڵگرە نەوتییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەگوازێتەوە.
شایەنی باسە ئەمە له‌كاتێكدایه، 20ی ئه‌م مانگه، سه‌دان چه‌كداری داعش له گرتوخانه‌ی غوێرانی حه‌سه‌كه پشێویان دروستكرد و هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی گرتوخانه‌كه و به‌شێكیان كۆنتڕۆڵكرد، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هه‌سه‌ده له ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و هێروبونهوه ده‌ڕوات.
هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 250 چه‌كداری دیكه‌ی داعش خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كردوه‌ته‌وه، كۆی گشتی ئه‌و چه‌كدارانه‌شی خۆیان راده‌ستكردوه گه‌یشتوه‌ته 550 چه‌كدار.