وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكات

كوردیو
 
وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند،"پێشنیاریان کردووە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوابخرێت".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-1-2022 ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"لەمساڵدا خوێندنێکی باشیان دەستپێکردووە و زووتر دەستیان بە دەوامکردووە،دوێنێ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە چەند گۆڕانکارییەک لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بکەن، بەڵام پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە".

ئاماژەی بەوەشدا،" پێشنیارمان كردووە کە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوابخرێت، بەڵام بۆ قۆناغە ناکۆتاکان وەک خۆی بمێنێتەوە".
 

 

هه‌واڵی گرنگ