نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

كوردیو
 
ئەم مانگە نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بەرزبووەتەوە، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش رایدەگەیەنێت،"هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کەمیی کارەبای نیشتمانییە".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-1-2022، قارەمان مەولوود، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە ماڵپەری (كوردیو)ی راگەیاند،"پێمان وایە ئەم مانگە پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان بێتەوە، بۆ ئێمەش زۆر ناخۆشە، بەڵام هیچ لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە".
 
لەبارەی نرخی هەر ئەمپێرێک، قارەمان مەولوود ڕایگەیاند،"تاوەکو ئێستا بە وردی نازانین چەند دەبێت، بەڵام پێشبینی دەكەین لەنێوان 17 بۆ 18 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێک".
 
وتیشی،"لە سنووری هەولێر رۆژانە بە تێكڕا 12 بۆ 13 كاتژمێر کارەبای مۆلیدە دراوەتە هاولاتییان، لەسەر داوای خەڵک ئەم مانگە خشتەیان گۆڕیوە و لە كاتژمێر 06:00ی بەیانییەوە بۆ 02:00ی بەرەبەیان، هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی نەبووبێت کاریان بە مۆلیدەکان كردووە".
  
 

 

هه‌واڵی گرنگ