بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ڕایدهگهیهنێت،لە رۆژی یەکشەممەوە 30/1/2022، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو (3:00)ی دوای نیوەرۆ دهبێت.
ئهمڕۆ چوار شهممه 26 ی كانونی دووهمی 2022 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە "سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو-نووسینگەی سۆران-نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممەوە 30/1/2022، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو (3:00)ی دوای نیوەرۆیە".
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر داواش لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی دیاریکراو بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن.
ئەم ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەوبەر کاتی دەوام لە نووسینگەکانی پاسپۆرت گۆڕدرابوو لە کاتژمێر 2 دەستیپێدەکرد تا 6ی ئێوارە.