ئەمەریکا هۆشداری توند دەداتە روسیا لەبارەی ئۆکرانیاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمەریکا هۆشداری توند دەداتە روسیا لەبارەی ئۆکرانیاوە

سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا لەسەر سەپاندنی سزایەکەی توند بەسەر روسیادا، لەوانەش سەپاندنی سزای تایبەتی بەسەر سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەگەر بێت و ئۆکرانیا داگیربکات.

لەمبارەیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:بۆ پوتنم ڕوونکردۆتەوە ئەگەر بجوڵێت بۆ ناو ئۆکرانیا ئەوا دەرەنجامی توندی لێدەکەوێتەوە، لەوانەش سەپاندنی سزایەکەی گەورەی ئابووریی و پتەوکردنی بوونمان و بوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە. ئەگەر ( پوتن ) سەرجەم ئەو هێزانە بجوڵێنێت ئەوا گەورەترین داگیرکردن دەبێت لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و جیهانیش دەگۆڕێت.”

وتویەتیشی: ئەو 8,500 سەربازەی ئەمەریکا کە خراونەتە ئامادەباشیەوە ناچنە ئۆکرانیاوە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆدا بەکاردەهێندرێن نەک ئەرکێکی ئەمەریکا بە تەنها، “ئەمەریکا بەرپرسیارێتیەکی پیرۆزی هەیە بۆ ڕۆیشتن بە هانای وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە”.

ئۆکرانیا ئەندام نیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام دەیەوێت ببێت. بەڵام ڕووسیا پێی وایە ئەگەر ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ ئەوا هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ڕووسیا و داوای لە ناتۆ کردووە ڕێگە نەدەن ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا. پوتنیش ئاماژەی بەوەداوە: هیچ نیازێکی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نیە، بەڵام فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات بە هەڕەشە دەزانێت.

سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت ” قسەم لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ کردووە، هەموومان لەسەر یەک ئاڕاستەین. دەبێت ڕوونی بکەینەوە کە هیچ هۆکارێک نیە بۆ هەر ئەندامێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ نیگەران بێت لەسەر ئەوەی ئایا ناتۆ بەرگری لێدەکات یاخود نا.”

 ڕووسیاش دەلێت ” بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو بڕیارە دەکەین کە هێزەکانی ئەمەریکای خستۆتە ئامادەباشیەوە”.

لای خۆیەوە دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملن بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەمەریکا گرژییەکانی سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاد دکات، ئەمە لەکاتێکدایە پوتن خۆی نزیکەی 127,000 سەربازیی لەسەر ئەو سنوورە جێگیرکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ