مەكتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدهگهیهنێت، بڕیاردرا لە 5ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنگرەی 12ی بزوتنهوهی ئیسلامی كوردستان ببەسترێت.
مەكتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژهی بهوه كردووه، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 2022/1/26 ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتـــی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی كۆبووەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەنجوومەنی شورا دوا بڕیار و ڕاسپاردەكانی تاوتوێ كرد لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە و ئامادەكارییەكانی گرێدانی كۆنگرەی 12، كە بڕیار وایە لەڕۆژی 2022/2/5 لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت.
ههروهها ئهوهش خراوهتهروو، “لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە تەواوی كارە هونەری و یاساییەكانیان تەواو كردوە پشتیوان بەخوا و هەیمەت و دەستوو بازو و دڵسۆزی ئەندامانی كۆنگرەی 12و پشتیوانی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەین و ئەم كۆنگرەیە دەكەینە بنەمای بەخۆداچوونەوە و پلان و ستراتیژێكی تازە لەكار و خەبات و پڕۆژەی ئیسلامیانەی باسك لەكوردستان و ناوچـەكە”.