بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵ ڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا شەماڵ موفتی، خاوەنی بیرۆكەی دامەزراندنی یەكەم ڕێكخراوی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتوونی بۆ ژینگە پارێزی ڕادەگەیندرێت.
خەڵاتەكە بە هاوبەشی، دامەزراوەی كەریمی ئەلەكەو ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، ساڵانە لە ڕۆژی (15/2) دا، ئەنجامی دەدات.
لە مەراسیمەكەدا، باشترین كەسایەتی ساڵ لەبواری ژینگەپارێزیدا خەڵاتی ئاڵتوونی پێدەدرێت، چەند كەسایەتییەكیش لە یەك بواری دیاری كراودا خەڵات دەكرێن.