ئێران غازی لەسەر توركیا بڕی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران غازی لەسەر توركیا بڕی

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا دەربارەی راگرتنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە رایگەیاند: ئێران هیچ قەرزێكی لای ئێمە نییە، بە پێچەوانەوە، ئەم بانگەشانە درۆن.

(رەجەب تەیب ئەردوگان) لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لە گرنگترین بابەتەكانی ناوەخۆو نێودەوڵەتی كردو وەڵامی كۆمەڵێك پرسیاری دایەوە.

ئەردوگان دەربارەی راگرتنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە رایگەیاند، ئێران هیچ قەرزێكی لای ئێمە نییە، بە پێچەوانەوە، ئەم بانگەشانە درۆن.

لە بارەی گرژییەكانی نێوان رووسیا – ئۆكرانیاش، سەرۆك كۆماری توركیا وتی: ئەگەر هەردوو سەرۆك بخوازن، لە وڵاتەكەمان دیداریان بۆ سازدەكەین و ئەو رێگەیە سەرلەنوێ دەكەینەوە كە بەرەو ئاشتی دەچێ، هیوادارم رووسیا هێرشی سەربازی نەكاتە سەر ئۆكرانیاو رێگەی داگیركردن نەگرێتەبەر، هەنگاوێكی لەوشێوەیە بۆ رووسیاو ناوچەكەشمان جووڵەیەكی عەقڵانی نابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ