كەشناسی: باران و بەفر دەبارێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: باران و بەفر دەبارێت

كوردیو 

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە دەبێت، لە سلێمانی 8 پله‌، هەڵەبجە 8 پلە، دهۆک 6 پله‌ و کەرکوک 14 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ هەینی ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 5 پلە،هەڵەبجە 9 پلە، دهۆک 7 پله‌ و کەرکوکیش 15 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفر دەبارێت، پاش زیادبوونی كاریگەری ئەم شەپۆلە باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.

هاوكات، لە سەنتەری پارێزگاكانی هەڵەبجە، سلێمانی و دهۆك لە كاتەكانی ئێوارە بەفر دەبارێت. 

 

هه‌واڵی گرنگ