كچێك بەشێوازێكی دڕتدانه‌ دایكی خۆی كوشت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كچێك بەشێوازێكی دڕتدانه‌ دایكی خۆی كوشت

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، لە شاری بەغدا كچێك بە تەور دایكی خۆی دەكوژێت و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر دەكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكرده‌وە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزە ئەمنییەكان كە رووداوێكی كوشتن لە ناوچەی "عوبەیدی" لە باشوری شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

رونیشكراوەتەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری دەركەوت ژنەكە لە لایەن كچێكی خۆیەوە لە رێگەی بەكارهێنانی "تەور"ەوە كوژراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، كچەكە دەستگیر كراوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و دەست بەسەر ئەو ته‌وره‌شدا گیراوە كە بەكاری هێناوە لە كوشتنەكەدا.

هه‌ندێك له‌ میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ كچه‌كه‌ ته‌وره‌كه‌ی كێشاوه‌ به‌ سه‌ری دایكیدا و له‌جێدا كوشتویه‌تی، به‌ پۆلیسیشی وتوه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ