كوردیو
زانكۆی ڕاپەرین ئەو دەرچووە دامەزراوانە ئاگادار دەكاتەوە كە لە زانكۆی ڕاپەرین ناویان هاتووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت،"سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست".
زانكۆی راپەرین لە ئاگادارینامەیەكدا رایگەیاندووە،" ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەكەینەوە کە دەرچووی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ن و لە زانکۆی راپەڕین ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکی زانکۆكە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٣٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی بکەن لەسەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست و ڕاییکردنی مامەڵەی دامەزراندن بۆیان".
ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان:
١- بڕوانامە (شهادە)ی دەرچوونی خوێندکار.
٢- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی (ناسنامە+ڕەگەزنامە) یاخود کارتی نیشتمانی .
٣- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی (فۆڕمی خۆراک+پاسپۆرت+کارتی زانیاری).
٤- پەنجەمۆر.
٥- بەڵێننامەی یاسایی.
٦- فەحصی چاو .
٧- پشکنینی گروپی خوێن.
٨- پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری کە لەبەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی وەردەگیرێت .
روونیشكراوەتەوە،" سەبارەت بە پەنجەمۆر و بەڵێننامەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی زانکۆ، پشتگیری بە خوێندکاری دامەزراو دەدرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدارو ئەنجامدانی کاری پێویست".