سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند: بەشێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازە ئەمنییەکەی روسیایان داوەتەوە.پێشنیازەکەی مۆسکۆیان بۆ وەرنەگرتنی ئۆکراینا بە ئەندامی ناتۆ رەتکردووەتەوە.
لەمبارەیەوە یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: “ناتۆ بە شێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازەکەی رووسیای داوەتەوە و وەڵامدانەوەکەیشی هاوکات بووە لەگەڵ وەڵامەکەی ئەمریکا”.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ناکۆکییەکان بە رێگای دیپلۆماتی و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و هاوپهیمانییهكه پێشنیازی ئەوەی کردووە کە نوسینگەی رێکخراوەکە لە مۆسکۆ و نوسینگەی رووسیا لە برۆکسل بکرێنەوە.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێکیخستبوو، ئەوەی ئاشکرا کرد: ئەمڕۆ بە شێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازە ئەمنییەکەی رووسیایان داوەتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردوە: کە وڵاتەکەی پێشنیازی ئهوهی داوهته رووسیا كه دهتوانن یاداشتێكی هاوپێچی لێكتێگهیشتن بۆ رێككهوتننامهی New START واژوو بكهن.
جێی باسە پێشتر روسیا داوای لە ناتۆ کردبوو وەرگرتنی ئۆکرانیا بە ئەندام لە ناتۆ رەتبکاتەوە، ئەوەش وەک نیازی روسیا بۆ داگیرکردنی ئۆپکرانیا لێکدرایەوە.