ئەمڕۆ پێنجشەممە27 ی كانونی دووهمی 2022 سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی یاسای و رێوشوێنەکانی پەیوەست بە خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار.
له راگەیەنراوەکهدا ئاماژەی بەوەشداوە ، رۆۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ دوای تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان و بەپشتبەستن بە یاساکانی خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢، لیستی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
ئهوهش خراوهتهروو، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ وادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.