وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 بەستراوە و هاوشێوەی یەکەی 80ی لێدەکرێت.
بهگوێرهی نووسراوی ژمارە 756 لە ڕۆژی 16ی کانوونی دووەم، بە واژووی (شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە كراوە، پاش ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری، بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازیی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70)، هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی 1ی ساڵی 2022وەوە.
جێی ئاماژهیه، چەند ساڵێكە مووچەی یەكەی 70 لەگەڵ یەكەی 80 جیاوازن، ئەوەش ناڕەزایەتی لێكەوتبووەوە.
jpg.jpg