داعش هێرشێكی ئەنجامدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش هێرشێكی ئەنجامدا

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكیان بۆ سەر بارەگایەكی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامدا، بەڵام هێرشەكە شكستی پێهێندرا.

ئەمشەو گروپە چەكدارەكانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ‌ سەر بارەگایەكی هێزی نۆی سوپای عێراق لە گوندی تاموور لە شارۆچكەی داقوق لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.

هێزەكانی سوپا بەرپەرچی هێرشەكەی داعشیان دایەوەو ناچاریان كردن ناوچەكە جێبهێڵن، دوای ئەوەش هێزەكانی سوپا تۆپبارانی هەموو ئەو شوێنانەیان دەستپێكرد كە چەكدارە داعشەكان هەوڵی هێرشەكەیان دابوو.

سەرچاوە سەربازییەكان ئاماژەیان بەوەشدا كە هێزی ئاسمانی عێراقیش ئاگاداركراونەتەوەو فڕۆكە سەربازییەكان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی بۆردومانی شوێنی چەكدارەكان بكەن لە شارۆچكەی داقوق.

 

هه‌واڵی گرنگ