مامۆستا حەبیب موحەمەد سەعید زیاتر بناسن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستا حەبیب موحەمەد سەعید زیاتر بناسن

 

 

ژیاننامەی م. حەبیب موحەمەد سەعید

پیاوێك هەمووتەمەنی لەنوسین و خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەسەربردووە

ژیاننامەی مامۆستا حەبیب موحەمەد سعید ...

لە ساڵی (١٩٤٨)ز لە گوندی ( بەڵخەی هەورامان) لە خێزانێكی دیندار لە دایك بووە، كە دایكی مەنسووبی تەریقەتی نەقشیی بووە و وەرع و زوهدی ئافرەتانی پێشینی بیر دەخستینەوە.

لە ساڵی (١٩٥٤ - ١٩٥٥)دا چووەتە قوتابخانەی گوندەكەیان و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەوێ تەواو كردووە ، پاشان ماڵیان بار دەكات بۆ هەولێر و پۆلی شەشەمی سەرەتایی و یەكەمی ناوەندیی لەوێ تەواو دەكات.

پۆلی دووەمی سێیەمی ناوەندییشی لە هەڵەبجە تەواو دەكات، پاشان لە (خانەی مامۆستایان) وەردەگیرێ لە شاری (سلێمانی) و لە ساڵی (١٩٦٨ - ١٩٦٩) خوێندن تەواو دەكات و بە مامۆستا دادەمەزرێ لە گوندەكانی : دەگاشێخان لە (هەورامان)، تاوێرە، سازان، سیروان، دواتر لە سلێمانی لە قوتابخانەكانی: سەیوان، بێكەس، هەورمان، مامەیارە، دەبێت تا خانەنشین بوونی لە (١/٧/٢٠١١).

هەر بە منداڵی باوك و دایكی - خوا لێیان خۆشبێ – بایەخ بە خوێندن و پەروەردەكردنی دەدەن ، بە تایبەتیی دایكی لەسەر پەروەردە و سەعیی كردنی زۆر سوور دەبێت ، بۆیە ماوەی نادات زۆر تێكەڵی منداڵان و یاریی كردنیان ببێت ، بەو بۆنەوە لە وانەكاندا سەركەوتوو دەبێت و پۆلەكانی بە ئاسانیی دەبڕێت .

لە پۆلی دووھەمی خانەی مامۆستایاندا لە ڕێگەی چەند ھاوڕێیەكی دڵسۆزەوە كە تێگەیشتنێكی چاكیان لە ئیسلام ھەبوو ، باشتر دەگەڕێتەوە بۆ لای دینداریی و موسڵمانێتیی و، بە گەرمیی سەرقاڵی خوێندنەوە و ڕامانی پەڕاوە ئیسلامییە ھاوچەرخەكانی ئەوكات دەبێت، ئەو برایانەش لەگەڵ ( برایانی موسڵمان)دا كاریان دەكرد.

ئەمیش لە ساڵی (١٩٧٠) و بە دواوە دەست دەكات بە وانە وتنەوەی قوتابیە زیرەك و چابووكەكانی گوندەكەیان و كۆمەڵێكی زرنگیان دەھێنێتە مزگەوت بۆ فێربوون و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز.

بەمە لە ساڵی (١٩٧٠) بۆ یەكەم جار قوتابیی دەستیان دایە قورئان خوێندن و بە ماوەیەكی كەم خەتمیان كرد و دەستەیەكی لاوچاكیان لێ پێ گەیشتن.

لەم كاتانەدا ناو بە ناو شتی جوان و ھەڵوێستی ژیانی پیاوچاكان و خەلیفە ڕاشیدەكانی دەنووسینەوە و بە دەست نووس چەند دانەیەكی لێ دەگرتنەوە و دابەش دەكران بە نێو قوتابیەكانیدا.

تا ساڵی (١٩٨٠) لە كۆمەڵگای زۆرە ملێی (سیروان)دا بە شێوەیەكی بەرفراوانتر وانەكانی دادەنێتەوە بۆ گەنج و پیر و چینەكانی مزگەوت.

بە وتنەوەی تەفسیری قورئان و (ریاض الصالحین و احیا‌ء علوم الدین) و سیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەری خۆشەویست (صلی اللە علیە وسلم) لە پاشنوێژی بەیانیان و عەسران و شەوانی رەمەزان بەردەوام دەبێت لە چەند مزگەوت و تەنانەت وانەی بۆ خوشكانی ناوچەكە لە ماڵی خۆیاندا دانابوو كە چین چین دەھاتن و وانەكانی تەجوید و لەبەركردنی قورئانی پێ دەوتنەوە..

كە زۆرێك لە كاسێتەكانی ئەو وانانە بەھەر جۆرێك بێ و بە كۆمەكیی خوای گەورە ماون و ئێستە بە (mp٣ ) ھەن كە ئەمەش بەردەوام بوو تا كیمیابارانی ھەڵەبجە و وێرانكرانی ناوچەكە.

لە بواری نووسینیشدا لە كۆتایی شەستەكانەوە دەست دەداتە نووسین و وەرگێڕان بە تایبەتی ژیاننامەی ھاوەڵان ( خوا لێیان ڕازیی بێ) .

لە ساڵی (١٩٧٣) و لەو كاتەی كە لە دەوروبەی شاری ھەڵەبجە مامۆستا دەبێت لە پیاسەی ئێوارانی باخی گشتی شاردا یەكەم نامیلكەی حازر كرد بۆ چاپ بەناوی ( منیش بوومە پشتیوانی!) بەڵام پاش سێ جار ڕەتكردنەوەی لە لایەن دەزگای چاپی حكومەتەوە و بە لابردنی پەردەی یەكەمی گفتوگۆكە ساڵی (١٩٨٠) چاپ كرا.

ھەر لە ساڵی (١٩٨٠) دا یەكەمین ژیاننامەی ھاوەڵانی چاپ كرد و تا ساڵی (١٩٨٨) نزیكەی (٣٠) كتێب و نامیلكەی بڵاوبوونەوە.

دواتر بەردەوام بوو لە نووسین تا لە ساڵەكانی (٢٠٠٦ و ٢٠٠٧) دا جوانترین دیاریی خۆی پێشكەشی كتێبخانەی كوردیی كرد كە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان بوو (صلی اللە علیە وسلم) لە دووبەرگی گەورەی نزیكەی (١٦٥٠) لاپەڕەییدا.

یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ژیانی شوێن كەوتنی فیكرو قوتابخانەكەی مامۆستا سەعیدی نوورسیی یە، كە وەك پێشەنگێكی ئەو قوتابخانەیە دادەنرێت لە كوردستاندا.

خاوەنی هەشت مناڵە ( چوار كوڕ و چوار كچ).

بەرهەمەكانی مامۆستا حەبیب موحەمەد سەعید

أ- ژیانی ئازیزمان ( صلی اللە علیە و سلم ) بەرگی یەكەم/٢٠٠٦ز

ژیانی ئازیزمان ( صلی اللە علیە و سلم ) بەرگی دووەم/٢٠٠٧ز

ب . زنجیرەی ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەكان:

١- ئەبوبەكری صددیق

٢- عومەری كوڕی خەتتاب

٣- عوپمانی كوڕی عەففان

٤- عەلیی كوڕی ئەبو تالیب

٥- عومەری كوڕی عەبدولعەزیز

ج- كورتە ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەكان بۆ منداڵان.

د- زنجیرەی بۆ كۆرپەكان:

١- دڵ فراوانی

٢- فرمێسكی شادی (١)

٣- فرمێسكی شادی (٢)

٤- فرمێسكی شادی (٣)

٥- چاوپۆشی

ھـ- زنجیرەی زیكری خواناسان : ( چوار بەرگ )

و- زنجیرەی هاوەڵانی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم):

١- عومەیری كوڕی سەعد

٢- نوسەیبەی كچی كەعب

٣- عەبدولرەحمانی كوڕی عەوف

٤- عەبدولڵای كوڕی مەسعود

٥- ئەبوئەیوبی ئەنساری

٦- خوبەیب و سەعید

٧- زەیدی كوڕی سەهل

٨- عەبدولڵای كوڕی حوزافە

٩- خەببابی كوڕی ئەرەت

١٠- بەڕڕائی كوڕی مالیك

١١- ئەبوسەعیدی خودری

١٢- عومەیری كوڕی وەهب

١٣تا ١٧ دەستەیەك لە شەهیدان

١٨- زەیدی كوڕی حاریسە

١٩- ڕەبیعەی كوڕی كەعب

٢٠- سەعیدی كوڕی زەید

٢١- سوراقەی كوڕی مالیك

٢٢- رەملەی كچی ئەبوسوفیان

٢٣- تەلحەی كوڕی عوبەیدولڵا

٢٤- عەبدولڵای كوڕی سەلام

٢٥- سەلەمەی كوڕی قەیس

٢٦- عیكریمەی كوڕی ئەبوجەهل

٢٧- عەدیی كوری حاتەمی تەی

٢٨- سابیتی كوڕی قەیسی ئەنساری

٢٩-خەدیجەی كچی خوەیلید

٣٠- موعاویەی كوڕی ئەبو سوفیان

٣١- عائشەی كچی ئەبوبەكر

٣٢- عەبدولڵای كوڕی عومەر

٣٣-موسعەبی كوڕی عومەیر

٣٤- عەبدولڵای كوڕی عەبباس

ز - زنجیرەی وت و وێژی قوتابیان:

١- منیش بوومە پشتیوانی!

٢- تاكەی دوورە پەرێز بم؟!

٣- بانگی ڕزگارییە!

ح- زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا:

١- بەرهەمی خواناسی.

٢- لە دادگای ئیسلامدا

٣- سەرمەشقی بانگخوازان

٤- دەروونی موسڵمان

٥- پادشای خواناس

٦- لە ئەڵقەی وانە وتنەوەدا

لەگەڵ خواناساندا/ بەرگی یەكەم

لەگەڵ خواناساندا/ بەگی دووەم

گ- زنجیرەی تیشكێ لە قورئانەوە:

١- ڕۆژان ڕۆژیان لە دوایە.

٢- كۆمەڵی پایەدار(عباد الرحمن)

ی- زنجیرەی دەستی پەروەردگار : (چوار بەرگ) شەش جار چاپ كراوە

ك- چەند چەپكێ بیرەوەریی سەبارەت بە مامۆستا سەعیدی نوورسیی:

١- چەپكی یەكەم : بیرەوەری پیاوان

٢- چەپكی دووەم : بیرەوەری ئافرەتان

ل- زنجیرەی ناوازەیی بیری مامۆستا نوورسیی :

١- هاوبەشی لە كاری قیامەتییدا

٢- پەیامەكانی نوور و یەكبوونی موسڵمانان

٣- حیكمەتی ژن نەهێنانی

٤- كارمەندانی پاكژی

٥- هۆی ڕواڵەتی و هۆی ڕاستەقینە

٦- ھەشت خاڵ

٧- فەڕو بەرەكەت (بڵاونەكراوەتەوە)

٨- سەربەستی راستەقینە (بڵاونەكراوەتەوە)

م- زنجیرەی لە ڕوانگەی پەیامەكانی نوورەوە:

١- نزاو پاڕانەوە

٢- ڕزق و ڕۆزی

٣- وازهێنانی ( بدیع الزمان ) لە سیاسەت.

ن- وەرگێڕانی (پەیامەكانی نوور)ی دانراوی مامۆستا سەعیدی نوورسیی:

١- ڕابەری خزمەت

٢- موعجیزاتی ئەحمەدی

٣- پەیامی بیماران

٤- پەیامی پیران

٥- پەیامی ئیخلاص و برایەتی

٦- پەیامی وتە بچووكەكان

٧- پەیامی بەهەشت

٨- پلیكانەی سوننەت و چاری دەردی بیدعەت

٩- مافی دایك و باوك

١٠- لەگەڵ پێشەوای ئارامگراندا.

س- نووسراوی بەعەرەبی :

١- كیف وجدت رسائل النور؟

٢- من مزایا رسائل النور

٣- لماذا ترك بدیع الزمان میدان السیاسە؟

٤- الدعا‌ء و التضرع،(بڵاونەكراوەتەوە)

ع- وەرگێڕانی بەرهەمەكانی مامۆستا ( محمد فتح اللە گولەن ) :

١- زیكری بەیانیان و ئێواران .

٢- كۆمەڵە دوعای مەئسوورات

٣- ئیرشاد و تەبلیغ

٤- چەند تیشكێكی قورئانی لە ئاسمانی ویژداندا

٥- پێوەرەكان(چاپ نەكراوە)

ف- لەگەڵ ئەم كتێبە هەمەچەشنانەشدا:

١- ژیاننامەی بدیع الزمان مامۆستا سەعیدی نوورسیی . (چوار جار چاپ كراوە) و كراوە بە فارسیی لەلایەن (زاهدی وەیسی ) وە ( چاپكراوە لەلایەن دار النشری احسان )

٢- ژیاننامەی ئیمام شافیعی ( مەزنترین فەقیهی ئیسلام )

٣- ڕێبازی خواناسان

٤- كورتە پێناسەیەكی پەیامەكانی نوور

٥- شارەزایی خوێندنی قورئانی پیرۆز

٦- وانەی شەهیدی (درامای سەعیدی كوڕی جوبەیر و حەججاج )

٧- یادی پەروەردگار ( وەرگێڕانی المأپورات ی ئیمام بەننا )

٨- ھەڵبژاردەی چیرۆكی زیرەكان

٩- نامەیەك بۆ ئازیزان

١٠- نامەیەك بۆ خوشكێكی حیجاب لەبەر

١١- گەشتێك بەرەو پەیامەكانی نوور

١٢- كۆمەڵێ وتاری جۆراو جۆر لە گۆڤاری (ســۆز ) .

 

هه‌واڵی گرنگ