مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێز (حەبیب موحەمەد سەعید) و برایان و دۆستان و خزمان دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
(من المؤمنین رجال صدقوا ماعاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه ومنهم من ینتظر وما بدلوا تبدیلا) ...
بەدڵێكی ڕازی بەئەمری خودا، هەواڵی وەفاتی برای دێرین و بانگخوازی گەورەو خادمی قورئان و نوسەری ناوداری ئیسلامی كوردستان، مامۆستا (حەبیب موحەمەد سەعید) مان پێگەیشت.
كۆچی ئەم مامۆستا بەڕێزە كەلێنێكی گەورەیە لەمەیدانی ئیسلامخوازی و نوسینی ئیسلامیدا، زیاتر لەپەنجا ساڵی لەخزمەتی پەروەردەی ڕەسەن و تەعلیمی قورئان و ژیاننامەی سەحابان و هۆشیاركردنەوەی نەوەكان بردە سەر ..
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێزی و برایان و دۆستان و خزمان دەكەین، لەقاپی ڕەحمی خودا داوای لێخۆش بوون و پلەی باڵای بەهەشت بۆ مامۆستا دەكەین .. كۆتا خەمی هەمووان بێ .
انا للە وانا الیە راجعون ..
سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان