یەكەم كورتە نامەی (sms) فرۆشرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم كورتە نامەی (sms) فرۆشرا

 

 

لە خانەی (ئیجیت) ی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا یەكەمین كورتە نامەی مۆبایل وەك یەكەمین تێكستی دیجیتاڵی لە مێژووی تەكنەلۆژیادا لە مەزادێكی ئاشكرادا فرۆشرا.

ئەو كورتە نامەیە لە رۆژی (3) ی كانونی یەكەمی ساڵی (1992) لەلایەن (نێل بابوروتی) پرۆگرامسازی كۆمپانیای فۆدافۆنەوە بۆ هاوكارێكی نێردرابوو كە بە مۆڵەت گەڕابوویەوە ناو خێزانەكەی بۆ بەسەربردنی پشووەكانی سەری ساڵ، ناوەڕۆكی نامەكەش بریتی بووە لە دوو وشەی (merry christmas)، لەو مەزادە ئاشكرایەدا بە (107) هەزار یۆرۆ كە دەكاتە (121) هەزار دۆلار فرۆشرا.

فرۆشتنی ئەو كورتە نامەیە بووە رەمزێك كە شیاوی گۆڕین نییە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە ئەو پارچە نامە دیجیتاڵییە پارچەیەكی باوەڕ پێكراوەو بە نامەیەكی راستەقینەو یەكەمین تێكستی مێژووی دیجیتاڵی درایە قەڵەم.

فرۆشتنی ئەم بەڵگەنامانە بۆتە شتێكی باوو پێشتریش یەكەمین جریوەی (جاك دوروسی) ی دامەزرێنەری تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر لە مەزادێكی هاوشێوەدا بە (2.9) ملیۆن دۆلار فرۆشراو یەكەمین كۆدی (تیم بیرنەرز) ی داهێنەری ئینتەرنێتیش بە (5.4) ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

(كەشتی نووح – تارا شێخ عوسمان)

 

 

هه‌واڵی گرنگ