(کێشەی لەرزین)، ئەو کێشەیەی كە توشی هەموو ئۆتۆمبێلێک دەبێت، بابزانین هۆکارەکانی لەرزین چین؟ كە لێرەدا بە 17 هۆكار گرفتەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێلمان دیاری كردووە:
1- بوونی هەر کێشەیەک لە (پلاک . نۆزل . کۆیل).
2-بوونی هەر کون و درزێک لە قاعیدەی شووتە و دەکشنی ساردو گەرم و سۆندەکانی نێوان دەکشنی سارد و ملەبەخ.
3- بوونی کاربۆنی زۆر لەسەر پستۆن.
4- بوونی کێشە لە تۆڕباین لەنێوان گێڕ و مەکینە.
5- تێکچوونی قوڵاغەکان ئەوەی گێڕ و مەکینەی بە شاسی ئۆتۆمبێل بەستۆتەوە.
6- لاوازی كاركردنی فیول پەمپم کە وادەکات بەنزین بەباشی نەگاتە مەکینە و لەرزین دروستدەکات.
7- بوونی کێشە لە کۆمپرێسەری تەبرید کە وادەکات لەرزین دروستبکات لەکاتی داگیرساندنی تەبرید.
8- بوونی کێشە لە درایڤ شەفت و ئەفلەنجە و ناڕێکی بەڵانسی تایەکان و سوکان.
9- تێکچوونی حەساسەکانی (ئۆکسجین - ئەیڕفلۆ - کەم شەفت - ديجيتال).
10- پیسبوونی ملەبەخ.
11- بوونی کێشە لە سیستەمی ئیڤاپ (سیستەمی گواستنەوەی غازاتی ناو تانکی بەنزین بۆ دەکشنی سارد).
12- لاوازبوونی ڤۆڵتیەی دینەمۆ.
13- بوونی هەر کێشەیەک لەناو گێڕ و مەکینە.
14- پیسبوون و گیرانی فلتەری ڕۆن کە فشار لە مەکینە دەکات و لەرزینێکی کەم دروستدەکات.
15- پیسبوون و گیرانی وەلفی PCV.
16- پیسبوون و گیرانی وەلفی EGR.
17- بوونی کێشە لە زنجیری تایمی مەکینە كێشە لة تايمى سەنتەر.