هاك وەك تاوانێكی ئەلیكترۆنی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاك وەك تاوانێكی ئەلیكترۆنی

 

 

بەشێوەیەكی گشتی هاك توانای گەیشتنە بە ئامانجێكی دیاریكراو بەڕێگەیەكی ناشەرعی، لەڕێگەی كەلێنێك كە لەسیستەمی خۆپاراستنی تایبەت بە ئامانجەكە هەیە، ئەمە سیفەتێكی نەشیاوە كە لەلای هاكرزەكان هەیە، بەهۆی توانایان لە چوونە ژوورەوە بۆ ناو ئامێری ئەوانی تر بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندو مۆڵەتیان و زیان گەیاندنی ماددی و دەروونی بە قوربانییەكان، بەهۆی زیانگەیاندن بە ئامێرەكانیان یان دەستگرتن بە سەر هەژمارەكانیان یان بردنی زانیارییە كەسییەكانیان (وێنەو نامەو ڤیدیۆ) ی تایبەتیان، كە ئەمەیش لەپاڵ پرۆسەی هاككردنەكە، زیان گەیاندنە بە لایەنی تایبەتمەندێتی، بۆیە بە هەموو پێوەرێك هاككردنی جۆرێكە لە تاوانی ئەلیكترۆنی.

تاوانی ئەلیكترۆنی (Electronic crime or e-crime)، بریتییە لە كارێك یان تاوانێك كە دژی كەسێك یان كۆمەڵێك دەكرێت بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ناوبانگی قوربانی یان زیانگەیاندنی ماددی و دەروونی بە قوربانی، ئەم كارە بە مەبەست و بەشێوازی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەكرێت، بە پشت بەستن بە تۆڕی ئینتەرنێت و هەموو ئامرازە وابەستەكانی وەك ئیمێڵ، ژووری چات، بەرنامەكانی گفتوگۆ، مۆبایلە ژیرەكان، كۆمپیوتەرەكان، ئامێرە ژیرەكان…هتد.

تاوانە ئەلیكترۆنییەكان، بە چەندان ناوی ترەوە ناو دەبرێن وەك، تاوانی كۆمپیوتەرو ئینتەرنێت، تاوانی خاوەن ملیوانە سپییەكان (white collar crime)، تاوانی سایبەری (Cyper crime)، تاوانی تەكنەلۆژیای باڵا (High Tech Crime).

 

 

هه‌واڵی گرنگ