ئەو 8 داهێنانەی جیهانیان پێشخست
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو 8 داهێنانەی جیهانیان پێشخست

 

 

1. قیبلەنا : ئەستێرەكان تاكە ڕێگەی دیاریكردنی ئاڕاستەكان بوون لەگەشتەكاندا، دوای داهێنانی قیبلەنما لەلاین چینییەكانەوە لەسەدەی نۆیەمدا خەڵكی توانی هێزی كارۆموگناتیسی بەكاربهێنێت بۆ دیاریكردنی پێگەكانیان و ئاڕاستەی گەشتەكانیان.

2. مەكینە بەكاربردنی ناوخۆیی : دروستكردنی مەكینە لەم دواییانەدا لەسەدەی (19) یەمدا دەركەوت و ئەوەش بووە هۆی گەیشتنی بە سەردەمی (شۆڕشی پیشەسازی)، مەكینەی غازی گەرم بەكاردەهێندرێت كە لە سووتانی نەوتەوە دروست دەبێت و ئەوەش سەرەتای داهێنانی ئۆتۆمبێل و فڕۆكە بوو.

3. كۆمپیوتەر : یەكەمی كەس بیرۆكەی داهێنانی كۆمپیوتەری ئاشكرا كرد زانای ئینگلیزی (چارلیز پاپاج) بوو، هەر بۆیە لە ئێستادا بە (باوكی كۆمپیوتەر) ناودەبرێت، بەڵام ئەو كەسەی بنەما سەرەكییەكانی كۆمپیوتەری داهێنا زانای بەناوبانگ (ئالان تۆرینگ) بوو.

4. پەنسلین : بریتیە لە ڤاكسین (كوتان) و دژە بەكتریا كە بەكاردەهێندرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێژەیەكی زۆر بەكتریا كە دەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤدا، پەنسلین لەلایەن زانای سكۆتلەندی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ (ئەلێكساندەر فلیمینگ) ەوە لە ساڵی (1928) دۆزرایەوە، كاتێك ئەم مادەیەی لە جۆرێك لە كەڕوەكاندا دۆزییەوە.

5. ویل : مێژووی دروستكردنی پایسكیل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (3500) ساڵ پێشی میلاد، لەسەرەتادا بەمەبەستی كشتوكاڵی و گواستنەوەی سەرچاوە خۆراكییەكان بەكاردەهێندرا، بەڵام لەم رۆژگارەدا پایسكیل بۆ زیاتر لە هۆكارێك بەكاردێت.

6. گڵۆپ : چاكەی ئەم داهێنانە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنەری بەناوبانگ (تۆماس ئەدیسۆن)، كە بەداهێنەری سەرەكی گڵۆپ و رووناكی ناسراوە، (ئەدیسۆن) سەدان جار شكستی هێنا پێش ئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنێت لەداهێنانەكەیدا، هەربۆیە بە نموونەی كۆڵنەدان و سەركەوتن دادەندرێت لە جیهانی ئەمڕۆدا.

7. تەلەفۆن و مۆبایل : یەكەم ئامێری تەلەفۆن لە ساڵی (1876) دا دروستكرا پاش سەركەوتنی زانا (ئەلێكساندەر گراهام بێڵ) لە داهێنانی یەكەم نموونەی راستەقینەی ئەم ئامێرە بە هاوكاری زانای بەناوبانگ (تۆماس واتسۆن) داهێنانی تەلەفۆن هەنكاوێكی نوێ‌ بوو لە شۆڕشی تەكنەلۆژیادا لەو سەردەمەوە هەتا ئێستا.

8. ئینتەرنێت : بەكارهێنانی ئینتەرنێت و ئاسان بەدەستهێنانی و گەیشتن بە زانیاری لەم ماڵپەرە جیهانییەوە دەگەڕێتەوە بۆ زانای كۆمپیوتەری بەریتانی (تیم بەرنێرس لی) لە ساڵی (1989).

 

 

هه‌واڵی گرنگ