كاتێك بۆ یەكەم جار مۆبایل دروستكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتێك بۆ یەكەم جار مۆبایل دروستكرا

 

 

مۆبایل بە گەورەترین داهێنانەكان لە سەردەمی نوێماندا دادەنرێت، چاكەی ئەو داهێنانەش دەگەڕێتەوە بۆ زانای ئەمریكی بە ڕەچەلەك ئۆكرانی (مارتن كۆپەر).

كاتێك بە هەوڵ و تواناكانی ئەو، لەو كاتەی وەكو ئەندازیار لە كۆمپانیای (مۆتۆرۆلا) كاری دەكرد، لەسەرەتای حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو مۆبایل ڕووناكی بینی.

جێبەجێكردنی بیرۆكەی داهێنەری مۆبایل لەلایەن (مارتن كۆپەر) ەوە، (90) ڕۆژی خایاند، دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەری كۆمپانیای (مۆتۆرۆلا) لە بەرواری (3/4/1973)، داهێنانەكەی پێشكەشكرد، كاتێك لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەگەرییەكەدا یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یەكێك لە گەورەترین ڕكابەرەكانی لە بازاڕ، لەو كاتدا، ئەنجامدا.

كێشی مۆبایلەكە یەك كیلۆگرام بوو، درێژییەكەشی (30) سەنتیمەتر بوو، لە ساڵی (1983) خرایە بازاڕەكانەوەو نرخەكەشی لەو كاتەدا (4) هەزار دۆلار بوو.

سەبارەت بە یەكەمین پەیوەندی تەلەفۆنی كە ئەنجامیداوە، پرسیار لە (مارتن كۆپەر) كرا، ئەو لە وەڵامدا وتی: بەڵێ، من لە شەقامەكانی (نیویۆرك) بووم، كاتێك ژمارە دوای ژمارە مۆبایلەكەم دادەگرت، خەڵك بە سەرسوڕمانەوە تەماشایان دەكردم، چونكە خەڵك لەسەر ئەوە ڕانەهاتبوون لە ڕۆیشتن بە ڕێگەدا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن.

ئەو سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، (مارتن كۆپەر) دەڵێت: قسەم لەگەڵ گەورەترین ڕكابەرەكەمان بەڕێز (جۆی) ئەنجامداو پێموت: من بە مۆبایلی ڕاستەقینە قسەت لەگەڵ دەكەم، من هەستمكرد ددانەكانی لە یەكتر دەدا، بەڵام زۆر ڕێزی لێگرتم و كەمێك قسەمان كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ