لە هەولێر دژی هێرشەكانی روسیا بۆ ئۆكرانیا، خۆپیشاندان دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە هەولێر دژی هێرشەكانی روسیا بۆ ئۆكرانیا، خۆپیشاندان دەستیپێكرد

ئەمڕۆ یەك شەممە لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتی ئۆكرانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر دژی هێرشەكانی روسیا بۆ ئۆكرانیا، خۆپیشاندان دەستیپێكرد.

پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەلایەن ژمارەیەك هاوڵاتی ئۆكرانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان لە هەولێر دژی هێرشەكانی روسیا بۆ ئۆكرانیا خۆپیشاندان دەستیپێكردو خۆپیشاندەران داوایی بەهاناوەچونی نێودەڵەتی بۆ وڵاتەكەیان دەكەن.

جێگەی باسە، ئەمڕۆ یەك شەممە شەڕو پێكدادانی نێوان رووسیاو ئۆكرانیا پێی نایە رۆژی چوارەمی و بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆش جارێكی تر شاری كێڤ ڕووبەڕووی بۆردومان كردن بۆتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ