لەسەر یاریگای لەندەن رۆد یانەی مانچستەرسیتی یەكەمین یانە بوو خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا پاش ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی پیتر بۆرە یۆنایتدی بردەوە.
گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، ریاز محرز لەخولەكی 60 گۆڵی یەكەمی بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كرد، دوای حەفت خولەكی تر جاك گریلچ گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەم .