سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس ڕایگەیاند، زنجیرەی مۆبایلە زیرەكەكانی گاڵاكسی (S22) و تابلێتەكانی گاڵاكسی Tab S8 كە پێناسەیەكی نوێیان بۆ هاوپۆلەكانیان كردووە، ئێستا لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەستن، ئەمەش دوای تۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەیی لە داواكاری پێشوەختە دێت.
ئەم دوو زنجیرەیە لە هەفتەی یەكەمی ڕاگەیاندنەكەیاندا پێشوازیەكی گەورەی داواكاری پێشوەختەیان بە خۆیانەوە بینی كە دوای ئەو پێشوازیانە هات كە لە هەر مۆبایلێك یان تابلێتێكی سامسۆنگ كراوە، تا ئێستا داواكاری پێشوەختە بۆ زنجیرەی گاڵاكسی (S22) زیاتر بوو لە دوو هێندەی داواكارییەكان لەسەر زنجیرەی گاڵاكسی (S21)، گاڵاكسی (S22) Ultraتا ئێستا زیاتر لە (60%) ی فرۆشتنەكانی گرتووە، لە كاتێكدا داواكاری پێشوەختە لەسەر زنجیرەی گاڵاكسی (Tab S8) زیاترە لە دوو ئەوەندەی ژمارەی داواكاریەكان لەسەر زنجیرەی گاڵاكسی (Tab S7)، تابلێتی گاڵاكسی (Ultra Tab S8) تا ئێستا نزیكەی (50%) لە فرۆشتنەكانی گرتووە.
(بریان چۆی) جێگری سەرۆكی جێبەجێكارو سەرۆكی فرۆش و بازاڕكردن لە یەكەی MX Business ی كۆمپانیای سامسۆنگ، ڕایگەیاند: ئێمە دڵخۆشین بەوەی كە ئەم ئامێرانە بوونەتە بەناوبانگترین ئامێرمان تا ئێستاو ئێمە لە سامسۆنگ پابەندین بە گەیاندنی ئەو داهێنانانەی كە چاوەڕوانییەكان تێدەپەڕێنن، چونكە ئەم ئامێرە نوێیانە بژاردەی زیاتر پێشكەش دەكەن بۆ هەوادارانی گاڵاكسی بۆ گەیشتن بە تەواوی هاردوێرو سیستەمی هاوبەشی گاڵاكسی، بۆ مسۆگەركردنی ئەزموونێكی پەیوەندی ڕاستەقینە، ئێمە شانازی دەكەین كە دەرفەت بۆ بەكارهێنەران دابین بكەین بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە ژیانیان وەربگرن و بە ئاسانی لەگەڵ ئەوانی تر پەیوەندی بكەن.
زنجیرەی گاڵاكسی (S22 و S22+) دەتوانن یاساكان بشكێنن بە توانای ڤیدیۆی شەوانەی ڕون و پێشكەوتنەكانی زیرەكی دەستكرد، بۆ فەراهەم كردنی باشترین وێنەو ڤیدیۆكان لەسەر ئامێری گاڵاكسی، (S22 Ultra) هەروەها نوێنەرایەتی وەرزێكی نوێ دەكات بۆ مۆبایلە زیرەكەكان، بە تێكەڵكردنی هێزی داهێنەرانەی زنجیرەی S لەگەڵ ئەزموونی بەرهەمهێن كە پشتگیری پێنوسی S Pen دەكات، كە پێشتر تەنها لەسەر ئامێرەكانی گاڵاكسی Note بەردەست بوو.
زنجیرەی گاڵاكسی Tab S8 لە سێ مۆدێلدا بەردەستە: Tab S8 و S8+ وTab S8 ئەم مەودایە لە تابلێتە پێشەنگەكان بوێرترینی ئامێرەكانی سامسۆنگە، لەگەڵ كارایی فرەكاری بەهێزو شاشەی نایاب و پێنوسی S Pen ی زۆر ئاست بەرزو گەیشتن بە سیستەمی كراوە بۆ كاركردن و یاریكردن لە ئاستی بێوێنەدا، ئەم زنجیرەیە لە 25 ی شوباتەوە لە بازاڕە دیاریكراوەكاندا بەردەست دەبێت، لەوانە ئەوروپا، ئەمریكای باكوورو كۆریا، سامسۆنگ خستنە بازاڕی ئامێرەكانی فراوان دەكات.