درێژترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەكەوێتەوە كار
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

درێژترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەكەوێتەوە كار

 

 

درێژترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، كە بە شێوازێكی تایبەت دروستكراوە لەناو ئەم ئۆتۆمبێلەدا مەلەوانگەو جاكوزی و گۆڕەپانی گۆڵف لە قەبارەیەكی كەمدا لە ناو ئەم ئۆتۆمبێلەدا دروست كراوە، بەڵام دوای ئەوەی چەند ساڵێك بوو ئەم ئۆتۆمبێلە لەكار كەوتبوو دووبارە بە یارمەتی شارەزایانی ئەو بوارە دەتواندرێت بخرێتەوە كار.

ئەم ئۆتۆمبێلە لەساڵی (1986) لە كالیفۆرنیا دروستكراوە كە درێژیەكەی دەگاتە (30.5) مەترو دەتوانێت (75) كەس لە خۆ بگرێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن مۆزەخانەی (دیزرلاند بارك كار) و (تۆرەست ئەتراكشن) ەوە خاوەندارێتی دەكرێت كە دەتوانن دوای سێ ساڵ كاركردن لە ئۆتۆمبێلەكەدا بە دابینكردنی (250) هەزار دۆلاری ئەمریكی دووبارە ئۆتۆمبێلەكە بكەوێتەوە كار.

ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت دووبارە ژمارەیەكی پێوانەی لە كتێبی گینسدا تۆماربكات وەك درێژترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

 

هه‌واڵی گرنگ