خانه‌نشینێك به‌گریانه‌وه‌ : ئه‌م حكومه‌ته‌ گیرفانی خۆیان پڕ ئه‌كه‌ن و ئێمه‌یان برسی كردووه
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خانه‌نشینێك به‌گریانه‌وه‌ : ئه‌م حكومه‌ته‌ گیرفانی خۆیان پڕ ئه‌كه‌ن و ئێمه‌یان برسی كردووه

 

 

 

لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو كۆتایی بێت، بەڵام ئەمڕۆ پارە لە بانكەكانی سلێمانیدا نەبوو بەو هۆیەوە بەشێك لەخانەنشینیان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان چونەباو بانكەكان و بەهۆی پاڵەپەستۆوە دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لەمووچەخۆرانی شاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچە ڕویان لەبانك كردوەو پێیان وتراوە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەست نیەو بەو هۆیەوە قەرەباڵغیەكی زۆر دروس بووە.

ووتیشی: لەبانكێكی سلێمانی بەشێك لە خانەنشینان چونەتە ناو بینای بانكەكەو بەو هۆیەوە پاڵەپەستۆیەكی زۆر دروست بوەو لە ئەنجامدا سێ خانەنشین باری تەندروستیان تێكچوەو بەپێی زانیارییەكان دوو لەو خانەنشینانە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ