لە دوای ئەم هەواڵە نرخی كۆمپانیای ئەپڵ زۆر بەرز بۆتەوە.
ئەپڵ كار لەسەر ئەوە دەكات (Subscription Service) بۆ ئایفۆن و بەرهەمەكانی دیكە بەردەست بخات، واتە بەدەست هێنانی ئایفۆنێك یاخوود بەرهەمێكی دیكە لە پای بە كرێ گرتنی بە شێوەی مانگانە.
واتە بۆ نموونە، تۆ مانگانە پارەیەك دەدەیت بە ئایفۆنێكی نوێ و كاتێك ئایفۆنێكی نوێ تر دێت دەتەوێت بیگۆڕیت بەوە، لەو كاتەدا تۆ بەشداری ئەم خزمەتگوزارییە دەكەیت و مانگانە پارە دەدەیت تاوەكو ئایفۆنە نوێترەكە بڵاو دەكرێتەوە، پاشان ئایفۆنەكە دەبەخشیتەوەو ئایفۆنە نوێترەكە بە هەمان شێوە بەدەست دەهێنێت، وەك خزمەتگوزارییەكانی دیكەی (Apple TV) و هتد.
تۆڕی تەكنەلۆژی زانیاری