دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، کارەساتەکەی شاری بوچا لە نزیك کیێڤ کە سوپای ئۆکرانیا لە ھێزە سەربازییەکانی رووسیای وەرگرتەوە، تەنیا "ئەو بەشەی چیا بەفرینییەکەیە کە دیارە" و دۆخی ماریوپۆل "زۆر خراپترە".
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
هەردوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس و وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، دیمیترۆ کولیبا لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا، دوای کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان لەسەر دوایین پێشھاتەکانی ئۆکرانیا ئەنجامدا.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کردووە: وڵاتەکەی جەنگەکەی کیێڤ-ی بردووەتەوە و بەڵام شەڕ ھێشتا بەردەوامە و ئاماژهی بهوهش كرد، رووسیا خۆی بۆ ھێرشێکی گەورە لە رۆژھەڵاتی ئۆکرانیا ئامادە دەکات.
ئەوەشی وتوە کە رووسیا ھەوڵ دەدات دەستبەسەر ناوچەی زیاتر لە دۆنێتسک و لوھانسک بگرێت و گوتی: ھەوڵ دەدەن ماریپۆل-ی خوێناوی کۆنترۆڵ بکەن. ئەم دڕندەییەی کە لە بوچا بینیمان، بەشێکی کەمی ئەو چیا بەفرینەی تاوانەکانی سوپای رووسیایە، کە تاکو ئەمڕۆ لەسەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجامیانداوە.
وتویەتیشی: بەخەمێکی گەورەوە دەتوانم ئەوەتان پێبڵێم، کە دۆخی ماریوپۆل بە بەراورد لەگەڵ بوچا و شار و ناحیە و گوندەکانی دیکەی نزیك کیێڤ زۆر خراپترە لەوەی بینیومانە. کارەساتەکانی بوچا، ماریوپۆل و شوێنەکانی دیکە پێویستی بە سزایەکی جیددیی گرووپی (G7) و یەکێتی ئەورووپا ھەیە.