سەرۆكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، كە گفتوگۆكانیان بۆ ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا شكستی هێناوە.
ئهمڕۆ سێ شهممه 12 ی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئۆكراینا شكستی هێناوە و نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە ئۆكراینا ڕوودەدات كارەساتە، بەڵام ڕوسیا هیچ ڕێگاچارەیەكی دیكەی لەبەردەم نەمابوو، چونكە ئەوەی كردان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان بووە.
باسی لهوهش كرد، دژی هەموو ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە، كە دەیانەوێت ڕوسیا و بیلاڕوسیا لەیەكتر داببڕن.
ههروهها ئهوهشی خستهروو، ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دژی ڕوسیان لە ئۆكراینا كارێكە هەر ڕوودەدات، بەڵام لەسەر كات وەستاوە.
لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكراینا، چەند جارێكی شاندی باڵای هەردوو وڵات لە بیلاڕوسیا و توركیا كۆبوونەوە بە مەبەستی ڕێككەوتن و كۆتایی هێنان بە شەڕ.