زێلێنسکی: ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێلێنسکی: ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە

 ڕۆژی چوارشەممە 13 ی نیسانی 2022 سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لەمیانەی وتارەکەیدا بۆ پەرلەمانی ئیستۆنیا وتی ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە، هەروەها مۆسکۆی بە تۆمەتی تاکتیکی تیرۆر دژی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆمەتبار کرد.

بەڵام زێلێنسکی بەڵگەی نەخستەڕوو سەبارەت بەو بابەتە، ڕۆیتەرزیش دەڵێت نەیتوانیوە سەربەخۆ ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە.

زێلێنسکی داوای کرد سزاکانی سەر ڕووسیا بەردەوام بن و وتی ئەوە تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕووسیا ناچار بکرێت لەسەر ئاشتی ڕێبکەوێت. وتیشی دەبێت هۆکارێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر ڕووسیا بە ناچاریی ئۆکرانییەکان ڕەوانە نەکاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ