سەرۆكی ئۆكرانیا پێشنیارێكی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان بۆ مۆسكۆ پێشكەش دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی ئۆكرانیا پێشنیارێكی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان بۆ مۆسكۆ پێشكەش دەکات

لە پەیامێكی ڤیدیۆیی كە لەڕێی تیلیگرامەوە بڵاوكرایەوە، ڤۆلۆديمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، پێشنیارێكی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان بۆ مۆسكۆ پێشكەش كرد كە ڕادەستكردنی ڤیكتۆر میدڤیدشۆك پەرلەمانتار و ملیاردێری ئۆكرانی و نزیك لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا لەبەرانبەر دیلە ئۆكرانییەكانی ژێر دەستی ڕوسیا لەخۆدەگرێت.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

لەمبارەیەوە سەرۆكی ئۆكرانیا پێشنیاری بۆ ڕوسیا كرد، ڤیكتۆر میدڤیدشۆك پەرلەمانتار و ملیاردێری ئۆكرانی نزیك لە پۆتین ڕادەست بكات، لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی دیلەكانی ژێر دەستی ڕوسیا، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنەكەی كێیڤ بوو سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو پیاوە دەوڵەمەندە كە لە شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرەملێ‌ هەڵاتبوو.

 

شایەنی باسە زیلینسكی لە پەیامەكەیدا دەڵێت : "پێشنیار بۆ ڕوسیای فیدراڵ دەكەم، پیاوێكی خۆتان ڕادەست دەكەین بەرامبەر بە لاوەكانمان كە بەدیلگیراون لای ئێوە".

 

هه‌واڵی گرنگ