جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕیابکۆف ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ - ٤ - ٢٠٢٢ لە لیدوانێکدە باسی بارودۆخی ئێستای ڕووسیا دەکات.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە ڕیابکۆف دەڵێت : "هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ خاوکردنەوەی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بێسودە".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا ئامادەیە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی خۆی بکاتە قوربانی کە پێگەیەکی سەرەکیان لە وەبەرهێنان لە ئابووری ڕوسیادا هەیە.
شایەنی باسە ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە بۆردومانکردنی هەر کەرەستەیەکی سەربازی کە لەلایەن ئەمریکا یاخود یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە دەکرێت.