هەرچەندە ئۆکرانیا دەڵیت "کەشتییەکی زەبەلاحی رووسیامان بە ناوی مۆسکۆوا تەقاندووەتەوە"، بەڵام رووسیا دەڵێت "تەنها بەشی کۆگای تەقەمەنی کەشتییەکە تەقیوەتەوە" بێ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرابکات.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردی‌و بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە ئه‌لێكسی ئارستۆڤیچ، راوێژكاری سه‌رۆک كۆماری ئۆكرانیا رایگه‌یاندوە: گه‌وره‌ترین كه‌شتیی جه‌نگیی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له ئاگردا سووتا كه 510 سه‌رنشینی هەڵگرتووەوە، كێشی كه‌شتییه‌کە 12 هه‌زار و 500 تۆنه و به گرنگترین كه‌شتیی جه‌نگی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش هه‌ژمار ده‌كرێت.
هاوكات میدیاكانی رووسیاش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان بەوەکردووە كە به‌شی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی كه‌شتییه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ هێرشێكی ئۆكرانیا بكات و ده‌ڵێت "ده‌ستیان به به‌دواداچوون كردووه".
لای خۆیەوە ماكسیم مارچێنكۆ، قایمقامی ناوچه‌ی ئۆدیسا له باشووری ئۆكرانیا، پێشتر رایگه‌یاندبوو سه‌ربازانی ئۆكرانیا به مووشه‌كی جۆری نێپتۆن، كه‌شتییه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج، به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، سه‌ره‌تا میدیاكانی ئۆكرانیا بڵاویان كرده‌وه، كه‌شتییه‌كه دوای ته‌قینه‌وه له ئاودا نوقم بووه، به‌ڵام رووسیا ئه‌وەی ره‌تكرده‌وه.